ئەمریکا بە نرخی ئێف٣٥ ئێف١٦ بە تورکیا دەفرۆشێت
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پارەی کڕینی چەند فڕۆکەیەکی ئێف٣٥ی بە ئەمریکا داوە، بەڵام ئەمریکا ئامادە نەبوو ئەم فڕۆکانە بە تورکیا بفرۆشێت و ئێستا ئەمریکییەکان بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف١٦ش مەرجیان داناوە و پێیان وتوون تورکیا دەتوانێت بەو پارەیەی بۆ ئێف ٣٥ بە ئەمریکای داوە فڕۆکەی ئێف١٦ بکرێت.
لەگەڵ ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە تورکیا داوای کڕینی ئێف١٦ی کردووە و داواکەش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، بەڵام ئەردۆغان ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ھیچ داوایەکی لەو شێوەیان لە ئەمریکا نەکردووە.



