تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٩٨ کەس لەناو فەرماندەیی جەندرمە دەرکرد
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
تورکیا فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
تورکیا فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا
دوای هێوربونەوەی رەوشەکە، هاتوچۆی کەشتییەکان لە دەریای هورمز روی لە زیادبوون کردووە، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێسیش رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، جوڵەی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروەی هورمزدا بۆ نزیکەی دوو هێندە بەرزبوەتەوە.
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردوەتەوە، جوڵە و هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەروی هورمزدا بەراورد بە پێشتر زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە و تەنها لە هەفتەی رابردوودا 258 کەشتی لە گەروەکە تێپەڕیون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەفتەی پێشوتردا ئەم ژمارەیە تەنها 138 کەشتی بووە، سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوەیەش، هێشتا قەبارەی هاتوچۆی کەشتییەکان زۆر کەمترە لە کاتی پێش جەنگەکە، رۆژانە نزیکەی 130 کەشتی بووە.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە سەرەڕای کەمبونەوەی گشتیی هاتوچۆی کەشتییەکان دوای هێرشەکانی ئێران لە چوار و شەشی تەمموزدا، بەڵام لە رۆژانی دووشەممە تا چوارشەممەی ئەم هەفتەیەدا، لانی کەم 80 کەشتی تری بازرگانی و بارهەڵگر لە گەروی هورمزەوە پەڕیونەتەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە حکومەت دەکات، بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە کردنەوەی دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی نەکات.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووە؛ گەندەڵی بۆ چەندین ساڵە وەک ئافاتێک جەستەی دەوڵەتی لاواز کردووە و بووەتە گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم سیستمی سیاسی، بە جۆرێک لە رابردوودا دروشم و پلانەکانی دژەگەندەڵی تەنها وەک پەردەیەک بۆ دزینی زیاتری ماڵی گشتی بەکارهاتوون بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی راستەقینەیان هەبێت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رونیکردەوە، کە بڕیاری مێژوویی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی یەکشەممە (28ـی6ـی2026) بۆ لادانی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک لە ئەندامانی، سەرەتای قۆناغێکی نوێیە کە دەرفەتی بە دەسەڵاتی دادوەری داوە پرۆسەیەکی بوێرانە بۆ راوەدونانی گەندەڵکاران دەستپێبکات.
بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی نوێنەران حکومەت پابەند دەکات، کە بە خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، گرنگترین دۆسیەکان بورووژێنێت؛ لەوانەش: دۆسیەی گەندەڵی باج (بەتایبەت دزینی سەدەی)، کەرتی وزە و گرێبەستە تریلیۆنییەکانی کارەبا، فەوزای مۆڵەتەکانی وەبەرهێنان، تێچووی زیادەکراوی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە، کەرتی تەندروستی و هاوردەی دەرمان، گرێبەستەکانی کەرتی گواستنەوە و هێڵی ئاسن، لەگەڵ گرێبەستە وەهمییەکانی پڕچەککردن لە وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆ.
له کۆتاییدا، ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوەتەوە، لە رێگەی لێژنە تایبەتمەندەکانییەوە، تەواوی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستیدان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دژەگەندەڵی دەکات.
هەروەها بڕیاردراوە لێژنەیەکی تایبەت بۆ چاودێری و بەدواداچوونی رێکارەکان پێکبهێنرێت، بە ئامانجی زامنکردنی گێڕانەوەی پارە دزراوەکان بۆ گەنجینەی دەوڵەت و بەکارهێنانی تەواوی دەسەڵاتە یاسایی و چاودێرییەکان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە ئێستا و داهاتوودا.
وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند کە ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بەغداد و پارێزگاکان سیستمی غازیان بۆ دابینکراوە، بەرزبووەتەوە بۆ 95 هەزار ئۆتۆمبێل.
ئەنوەر عەلی حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی پڕکردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی غاز لە وەزارەتی نەوت، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سیستمی غازی شلیان (LPG) بۆ دابینکراوە، لە بەغداد و پارێزگاکان گەیشتووەتە نزیکەی 95 هەزار ئۆتۆمبێل. ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی وەزارەتی نەوتدایە کە ئامانجی فراوانکردنی بەکارهێنانی غازی شلە لە کەرتی گواستنەوە و هەمەجۆرکردنی بژاردەکانی سووتەمەنییە لەبەردەم هاووڵاتیاندا.
حسێن روونی کردەوە کە کۆمپانیاکە کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی بە مەبەستی فراوانکردنی ئەم ئەزموونە و زیادکردنی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سودمەند دەبن لە سیستمی غازی شل، بەهۆی ئەو سوودە ئابورییەی کە پڕۆژەکە پێشکەشی دەکات، کە خۆی لە کەمکردنەوەی تێچووی کارپێکردن و بەکارهێنانی غازی شل لەبری بەنزیندا دەبینێتەوە، جگە لە گرنگییە ژینگەییەکەی لە کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و پشتبەستنی بە پێوەرە تەکنیکییەکان کە ڕەچاوی مەرجەکانی سەلامەتی و دڵنیایی دەکەن.
سەبارەت بە شوێنی پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییە، حسێن وتی: خزمەتگوزارییەکانی بەستنی سیستمی غاز لە ئۆتۆمبێلەکاندا لە رێگەی 27 وەرشەی پسپۆڕەوە پێشکەش دەکرێن کە لە بەغداد و پارێزگاکاندا بڵاوبوونەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆمپانیاکە هەوڵ دەدات توانای وەرگرتنی ئەم وەرشانە بەرز بکاتەوە و خزمەتگوزارییەکانیان پەرە پێبدات بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی غازی شل.
هەروەها ئاشکرای کرد کە ژمارەی بنکەکانی دابینکردنی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووەتە 171بنکە لە سەرانسەری پارێزگاکاندا، کە دابەشبوون بەسەر کۆمپانیای گشتیی پڕکردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی غاز و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکاندا.
باسی لەوەش کرد کە چەندین بنکە و وەرشەی نوێ لە قۆناغی جێبەجێکردن دان لە چوارچێوەی پلانێکدا بۆ زیادکردنی بڵاوبوونەوەی خزمەتگوزارییەکە و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتیان.
لە کۆتاییدا، حسێن رایگەیاند کە فراوانبوون لە پڕۆژەی غازی ئۆتۆمبێلەکاندا لە چوارچێوەی ئاڕاستەکانی وەزارەتی نەوتدایە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوود لە غازی شل (LPG) و پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانەی کە قازانجێکی ئابووری و ژینگەیی ڕاستەوخۆ بەدی دەهێنن و خزمەت بە هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی دەکەن.