ئێران داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات ھەڕەشەکانی ئیسڕائیڵ ڕابگرێت
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، ڕایگەیاندووە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ھەڕەشە و بڕیارە ھەڵەشەکانی ئیسڕائیل دژ بە ئێران، پەرەیسەندووە و گەیشتووەتە ئاستی ھۆشداری.
دەشڵێت، ئەو جۆرە ھەڕەشە ئاشکرایانەی ئیسڕائیل، وەک ئەندامێکی پێکھێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە سەرنجدان بە پێشینەی ئیسڕائیل و ئۆپراسیۆنە نھێنییەکانی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، دەبێت بۆ کۆتاییھێنان بە ھەڕەشەکان و ڕەفتارە تێکدەرانەکانی، لێپێچینەوە لەو وڵاتە بکرێت.