ئەردۆغان: ڕووبەڕووی ئەو ھەڕەشانە دەبینەوە کە دەکرێتە سەر ھێزەکانمان
کوردسات نیوز
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
"ئەردۆغان" دوای کۆبوونەوەی حکومەتی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ھێرشەکانی ئەم دواییانە لە باکوری سوریا بۆ سەر ھێزەکانیان زۆر زیادی کردووە و بە زووترین کات ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان دەگرنەبەر.
وتیشی، ئارامیان نەماوە سەبارەت بەوەی لەو ناوچانە ڕوودەدات و سورن لەسەر لەناوبردنی ئەو ھەڕەشەکانی لە سوریاوە لەسەریان دروست بووە.
لێدوانەکەی "ئەردۆغان" دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھات لە شاری "عەفرین"ی باکوری سوریا، کە بەھۆیەوە ٦ مەدەنی کوژران، ئەو شارەش لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی تورکیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندایە و ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیاریەتی لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.