بافڵ جەلال تاڵەبانی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئوردن دەکات و دەڵێت: بەئامانجگرتنی شوێنە ئاینییەکان تاوانێکی قێزەونە دژی بەها مرۆییەکانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کەنیسەیەک لە ئوردن بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی روداوەکەی کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

«بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە کڵێسای 'مار جیۆرجیۆسی' لە ناوچەی حەموود لە پارێزگای کەرەک لە ئوردن کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.

سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەئامانجگرتنی شوێنە ئایینییەکان تاوانێکی قێزەونە دژ بە سەرجەم بەها مرۆیی و ئایینییەکان و هەوڵدانە بۆ لێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسۆزیی خۆی دووپاتکردەوە و رایگەیاند:

وێڕای دووپاتکردنەوەی هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئوردن، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.