زیلینسکی: روسیا دەستی بەسەر 19٪ـی خاکی وڵاتەکەماندا گرتووە
محەمەد رزگار
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئۆکراین، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ راگرتنی جەنگ لەگەڵ روسیا لە زووترین کاتدا راگەیاند.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، ئوکراین ئامادەیە لە نزیکترین کاتدا کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت، سەرۆکی ئوکراین رونیشیکردەوە، لە ئێستادا هێزە روسییەکان کۆنتڕۆڵی نزیکەی 19٪ی خاکی ئوکراینایان کردووە.
ئەم لێدوانانەی زیلینسکی لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامن، هاوکات لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت، ئەو رێژەیەی کە سەرۆکی ئوکراین خستوویەتەڕوو، تیشک دەخاتە سەر قەبارەی ئەو ناوچانەی کە هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی روسیادان.
لە لێدوانەکاندا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەو ناوچانە نەخراوەتەڕوو، کە ئەم رێژەیە دەگرێتەوە، هەروەها زیلینسکی مەرجەکانی کیێڤی بۆ راگرتنی جەنگ یان ئەو هەنگاوە کردارییانەی کە دەبنە هۆی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ، ئاشکرا نەکردووە.


