"نۆتیس میتاراکیس" وەزیری کۆچی یۆنان رایگەیاندوە ، نایانەوێت ئەمجارەش وڵاتەکەیان بێتە دەروازیەک بەرەو یەکێتی ئەوروپا ، ھەربۆیە لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی یەکێتییەکە تاوتوێی دانانی میکانیزمێک دەکەن بۆ رێگریکردن لە کۆچبەرانی ئەفغانستان ، دوپاتیشیکردۆتەوە کە پێویستە سیاسیەتێکی ھاوبەش لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا دابنرێت بۆ روبەروبونەوەی قەیرانی کۆچبەران ، بە وتەی وەزیری کۆچی یۆنان ، بەردەوام دەبن لە چاودێریکرنی سنورە دەریایی و وشکانیەکان لەگەڵ تورکیا و رێگە نادەن بەھۆی قەیرانی ئەفغانستانەوە قەیرانێکی تری کۆچبەران ھاوشێوەی ٢٠١٥ دروست ببێتەوە .