تاڵیبان دروستکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بزوتنەوەی تاڵیبان ئیسرائیل
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بزوتنەوەی تاڵیبان ئیسرائیل
نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا و عیراق هۆشداری لە داهاتووی ئیسرائیل دەدات و رایدەگەیەنێت ئەو وڵاتە سەرەڕای باڵادەستیی تەكنەلۆژی و سەربازی، لە رووی ستراتیژییەوە بەرەو داڕمان هەنگاو دەنێت.
تۆم باراك، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا و عیراق لێدوانێكدا ئاشكرای كرد ئیسرائیل دووچاری داڕمانی ناوخۆیی بووەتەوە و راشیگەیاند ئیسرائیلییەكان لە ئێستادا لە پێناو پاراستنی مانەوەی خۆیاندا دەجەنگن، بەڵام تاكە رێگەچارە لەبەردەمیاندا دروستكردنی هاوپەیمانێتییە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دەوڵەتانی ناوچەكە.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلیش ئاشكرای كرد لێپرسراوانی ئیدارەی ئەمریكا تاوتوێی بانگهێشتكردنەوەی ئەو نێردەیە دەكەن بۆ لێپرسینەوە، هاوكات لێپرسراوێكی ئیسرائیلیش رەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەكردنی تۆم باراكدا گرت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆکی ئۆکراین، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ راگرتنی جەنگ لەگەڵ روسیا لە زووترین کاتدا راگەیاند.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، ئوکراین ئامادەیە لە نزیکترین کاتدا کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت، سەرۆکی ئوکراین رونیشیکردەوە، لە ئێستادا هێزە روسییەکان کۆنتڕۆڵی نزیکەی 19٪ی خاکی ئوکراینایان کردووە.
ئەم لێدوانانەی زیلینسکی لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامن، هاوکات لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت، ئەو رێژەیەی کە سەرۆکی ئوکراین خستوویەتەڕوو، تیشک دەخاتە سەر قەبارەی ئەو ناوچانەی کە هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی روسیادان.
لە لێدوانەکاندا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەو ناوچانە نەخراوەتەڕوو، کە ئەم رێژەیە دەگرێتەوە، هەروەها زیلینسکی مەرجەکانی کیێڤی بۆ راگرتنی جەنگ یان ئەو هەنگاوە کردارییانەی کە دەبنە هۆی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ، ئاشکرا نەکردووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کەنیسەیەک لە ئوردن بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی روداوەکەی کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
«بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە کڵێسای 'مار جیۆرجیۆسی' لە ناوچەی حەموود لە پارێزگای کەرەک لە ئوردن کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.
سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەئامانجگرتنی شوێنە ئایینییەکان تاوانێکی قێزەونە دژ بە سەرجەم بەها مرۆیی و ئایینییەکان و هەوڵدانە بۆ لێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسۆزیی خۆی دووپاتکردەوە و رایگەیاند:
وێڕای دووپاتکردنەوەی هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئوردن، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.