سوپای پاسداران ھۆشداری دەداتە حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان
کوردسات نیوز
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١
محەمەد پاکپور فەرماندەی ھیزەی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، چەندین ساڵە گروپە نەیارەکانی ئێران، کەڵک لە خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچە سنورییەکانی ئێران وەردەگرن و چەند جارێکیش ھۆشداری دراوەتە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، پشگوێخستنی ئەو ھۆشداریانە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەردووڵات دەبێت و لە ئەگەری دوبارەبوونەوەی ھێرشەکان وەڵامی توندیان دەبێت.
فەرماندەی ھیزەی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران داواش لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ پاراستنی سەلامەتیان خۆیان لە بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەدوور بگرن.