تۆم باراک: رەنگە ئەم هەفتەیە ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران
بڵند
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەردەوامی ململانێ و گرژییە سەربازییەکان گەیشتونەتە ئاستێکی نوێ و تۆم باراکیش دەڵێت؛ رەنگە لەم هەفتەیەدا ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران.
تۆم باراک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن، ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای ئەمریکا لە تەواوی ئامادەباشیدایە و چاوەڕوانی فەرمانە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
ناوبراو بە دوری نازانێت، کە رەنگە لەم هەفتەیەدا ئەوە روبدات.
باراک دەڵێت؛ ئەمریکا رێگە بە تاران نادات مەرجەکانی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت یان هەوڵی داخستنی گەووە ئاوییە ستراتیژییەکان بدات.
ناوبراو رونی کردووەتەوە، کە جوڵە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچەی گەروی هورمز سنوورەکانیان تێپەڕاندووە و هێڵە سوورەکانی واشنتنیان بەزاندووە.


