بایدن نھێنی ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
جۆ بایدن نھێنی ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر
لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ھاتووە، بایدن لە کاتی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی وڵات، وەک رێزگرتنێک لە گیانی قوربانییەکان بەڵینی داوە نھێنییەکانی ١١ی سێپتەمبەر ئاشکرا بکات. سەرچاوەکانی ھەواڵیش باس لەوە دەکەن ئەو فەرمانەی بایدن بەھۆی فشاری خێزانی قوربانییەکانەوەیە کە داوایان کردووە نھێنییەکان ئاشکرا بکرێن.
لە ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١دا نزیکەی ٣ ھەزار ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا، کە ٢ ھەزار و ٦٠٠ کەسیان لە سەنتەری بازرگانی جیھانی و ١٢٥ کەسیان لە باڵەخانەی پنتاگۆن و ٢٦٥ کەسیشیان لەناو چوار فڕۆکە رفێندراوەکاندا بوون.