کۆریای باکور بڵندگۆی سەر سنورەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور لابرد، بڵندگۆکان لە پێشتردا بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە و شەڕی دەرونی بەرامبەر بەیەکتر بەکاریان هێناوە.
ئەم هەنگاوەی کۆریای باکور لەدوای 2 مانگ لەدەستبەرکاربوونی سەرۆکی نوێی کۆریای باشور دێت، کە لە چەند ناوچەیەکی سنوریی جیاواز لە دەستپێشخەرییەکدا بڵندگۆکانی لابرد.
سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، چاودێری سوپای کۆریای باکوریان کردووە کە هەندێک بڵندگۆی پڕوپاگەندەیی کە ئامانج لێی باشوور بووە لە بەشێک لە ناوچە سنوورییەکان لابراون، ئەمەش دوای هەنگاوە هاوشێوەکانی سیئۆل.
سوپا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی ئەوەی ئایا هەڵوەشاندنەوەی سنوورەکە لە هەموو بەشەکانی ناوچەی سنووریدا ئەنجام دەدرێت یان نا.
دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور دووشەممەی رابردوو دەستیان کرد بە لابردنی بڵندگۆی پڕوپاگەندەیی دژە کۆریای باکوور لەسەر سنوورەکان، ئەمەش وەک هەوڵەکانی لی بۆ زیندووکردنەوەی دیالۆگەکانی نێوان هەردوو ڕکابەر کە لە مێژە وەستابوو، سەیردەکرێت.
هەردوو کۆریا تائێستاش لە شەڕدا ماونەتەوە دوای ئەوەی لە ساڵانی 1950-1953 بە ئاگربەست کۆتایی هات، بەڵام لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوانیان تێکچووە، ساڵانێکیشە پەخشی پڕوپاگەندەیی سنوور بەزاندن لە رێگەی بڵندگۆوە بەکاردەهێنن.