جۆی ھود: ئەمریکا لە عێراق و باکوری سوریا دەمێنێتەوە
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
جۆی ھود لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، ئەفغانستان عێراق و سوریا نییە، چونکە عێراق وڵاتێکی بێھاوتایە و زۆرترین پێکھاتەی لەخۆگرتووە و یەکێکە لەو وڵاتانەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست کە بەرژەوەندی بەردەوامی لەگەڵ ئەمریکا ھەیە.
دڵنیاییشیدا لەوەی لە عێراق و سوریا دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە ھاوکاری کردنی ھێزەکانی عێراق و سوریای دیموکرات بۆ لەناوبردنی تەواوەتی داعش، کە ئەوەش پێویستی بە کات ھەیە.



