ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژە بڕیارێکی لە بارەی ئەفغانستان پەسەندکرد
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢١
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ئەفغانستان کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە بڕیارێکی فەڕەنسا و بەریتانیای پەسەندکرد کە تیایدا داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبان کراوە پابەندی بەڵێنەکانی بێت لە بارەی پاراستنی سەلامەتی ھەڵمەتەکانی گواستنەوە لە ئەفغانستان و ھەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبھێڵن.
نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی بە بڕیارەکە نەدا و ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت سەرکۆنەی تاڵیبان بکات و بەرپرسیاریەتی شکستەکانی بخاتە ئەستۆی. وتیشی، پێویستە ھەماھەنگی بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپی داعشی خۆراسان.