ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا ڕزگارکران
کوردسات نیوز
٢٨ی ئابی ٢٠٢١
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ٤٠ کۆچبەری نایاسای ڕزگارکران، کە لەلایەن یۆنانەوە ڕەوانەی کەناراوەکانی تورکیا لە سنوری پارێزگای ئایدن کرابوون.
بە پێی زانیارییەکان ئەو کۆچبەرانە بە بەلەمی پلاستیک ھەوڵیانداوە بپەڕنەوە بۆ یۆنان، بەڵام لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە ڕزگارکراون و ھەموویان گەیەنراونەتە وشکانی و دوای ڕاییکردنی کارەکانیان گواستراونەتەوە بۆ فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئایدن.



