ئیسڕائیل داوا لە ئەمریکا دەکات ھێزەکانی لە عێراق و سوریا نەکشێنێتەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی ئابی ٢٠٢١
میدیاکانی ئیسڕائیل بڵاویانکردووەتەوە، (نفتالی بینیت) سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسڕائیل، لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن داوای لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە، ھەمان سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق و سوریا دووبارە نەکاتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، پڕۆسەی کشانەوەی ئەمریکا بە تایبەت لە عێراق لە بەرژەوەندی تارانە و واشنتۆنیش دەکەوێتە ھەڵوێستێکی دژوار و نەخوازراوەوە.



