ئەردۆغان: بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ تاڵیبان مۆڵەت لە کەس وەرناگرین
کوردسات نیوز
٢٧ی ئابی ٢٠٢١
ئەردۆغان بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ وڵاتی بۆسنە و ھەرسک لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان کۆبوونەوەیان کردووەو پێشنیاریان کردووە تورکیا فرۆکەخانەی حامید کارزای بەڕێوەببات بەڵام تا ئێستا ھیچ بڕیارێکیان نەداوە و بۆ ھەر پەیوەندییەکیش لەگەڵ تاڵیبان مۆڵەت لەکەس وەرناگرن .
سەرۆکی تورکیا ئیدانەی تەقینەوەکانی کابوڵی کرد و کارێکی لەو جۆرەی داعش رادەی مەترسی ئەو گروپە لەناوچەکە و جیھان دەردەخات.
جەختیشی کردەوە، بەردەوامن لە گواستنەوەی سەربازەکانیان لە ئەفغانستان و پرۆسەکە بە کەمترین ماوە تەواو دەکەن.



