بایدن: ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی کابوڵ بەسزای خۆیان دەگەیەنین
کوردسات نیوز
٢٧ی ئابی ٢٠٢١
بایدن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ئیدانەی تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە دەکات و ئەنجامدەرانی روبەڕوی سزا دەکاتەوە.
وتیشی، تیرۆرستان ناتوانن رێگە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بگرن و پرۆسەی کشانەوەی گواستنەوەی دیپلۆماتکاران و ھاوپەیمانەکانیان لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام دەدەن.
بایدن راشیگەیاند، ھیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت، تاڵیبان و داعشی خوراسان بە ھاوکاری یەک تەقینەوەکانی کابوڵیان ئەنجامداوە.