تەندروستی تورکیا: تا ئێستا نزیکەی ٩٠ ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢١
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، تا ئێستا ڕێژەی لە ٧٤.٦٢٪ ی ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵەوەیە ژەمێکی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ڕێژەی ئەو کەسانەش کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ٥٧.٥٪ .
کۆی گشتی ئەو کەسانەش کە تا ئێستا لە تورکیا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووتە ٨٩ ملیۆن و ٦٥١ ھەزار و ١٥٧ کەس.