ئاکەپە: سنورەکانی تورکیا لە ژێر کۆنتڕۆڵماندایە
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢١
"عومەر چەلیک" وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاند، تورکیا ڕێکاری پێویستی گرتووەتەبەر سەبارەت بە ئەمنییەتی سەربازانی تورکیا لە ئەفغانستان.
وتیشی تورکیا توانای وەرگرتنی ئاوارە و کۆچبەری نوێی نییە، بە تایبەت لە دوای پێشھاتەکانی "ئەفغانستان"ەوە.
پێشتریش تورکیا ڕایگەیاندبوو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاوارەی وڵاتی ئەفغانستان، دیوارێک بە درێژایی ٦٤ کیلۆمەتر لەسەر سنور دروست دەکەن.