تورکیا لە ھێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا بەردەوامە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢١
ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات مەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناوچەکانی ئاگربەست کە روسیا و ئەمریکا سەرپەرشتی دەکەن، راگەیاندنی دەستپێکردنەوەی شەڕە بەرامبەر گەلانی باکوری سوریا.
جەختیشیکردووەتەوە، ھێرشەکانی تورکیا بەرامبەر ئەو گەلانەیە کە روبەڕوی تیرۆر و ستەم بونەتەوە، داوا لە سەرپەرشتیارانی ئاگربەستیش دەکات ئەرکی خۆیان بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا جێبەجێ بکەن.