وەزارەتی بەرگری بەریتانیا: لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول ٧ ئەفغانی کوژران
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢١
کابول کوشتنی ئەفغانی
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و بزووتنەوەی "تاڵیبان"یش رایانگەیاندبوو، ھێزەکانیان تەقەیان بەسەر خەڵکدا کردووە بۆ بڵاوەپێکردنیان لە فڕۆکەخانەکە، پێشتریش ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاندبوو لە پێکدادان و قەرەباڵغیی خەڵکدا ١٧ کەس برینداربوون.
لای خۆشیەوە ئیدارەکەی "جۆ بایدن" تاوتوێ بانگھێشت کردنی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بازرگانی دەکات، بۆ دابین کردنی فڕۆکە و تیمی تایبەت بۆ گواستنەوەی ئەفغانییەکان.