براکەی سەرۆکی ھەڵاتووی ئەفغانستان بەیعەت بە تاڵیبان دەدات
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢١
حیشمەت غەنی ئەحمەدزادە برای ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ھەڵاتووی ئەفغانستان بەیعەتی بە بزوتنەوەی تاڵیبان دا و پەیوەستبوونی خۆی بە بزوتنەوەکەوە راگەیاند، تاڵیبانیش ڤیدیۆی بەیعەتدانەکەی بڵاوکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان بەیعەتەکەی ئەو برایەی ئەشرەف غەنی، دوای چاوپێکەوتنیکی بووە لەگەڵ خەلیل رەحمان حەقانی بەرپرسی دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی پرۆسە سەربازییەکانی تاڵیبان.
حەقانی پێشتریش لەگەڵ حامید کارزای سەرۆکی پێشووتری ئەفغانستان کۆبووەوە.



