ئەحمەدی نەژاد: دەبێت کێشەکانمان لەگەڵ سعودیە و ئەمریکا چارەسەر بکەین
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢١
مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووتری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی، عێراق کارێکی برایانەی دەستپێکردووە و بە ھیوان ھەوڵەکانی بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تاران و ڕیاز سەرکەوتوو بن، چونکە کۆتاییھێنان بە کێشەکان لەگەڵ سعودیە لە ئێستادا زۆر پێویستە.
وتیشی، پێویستە کێشەکانیان لەگەڵ ئەمریکاش کۆتایی بێت و بۆ ئەمەش پێویستە ھەردوولا ڕێزی یەکتر بگرن و دەستوەردان لە کاروباری یەکتردا نەکەن. وتیشی، پێویستە ئێرانیش ھەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت.