سیناتۆرێکی کۆمارییەکان داوای دوورخستنەوەی بایدن دەکات لە پۆستەکەی
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢١
(لیندسی گراھام) گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا سەرجەم ھاوڵاتیان و سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕزگار بکەن بەو ئەفغانیانەشەوە کە ھاوکاری سوپای ئەمریکایان کردووە.
بە پێچەوانەوە بە پێی دەستوری ئەمریکا، پێویستە (جۆو بایدن) لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و باجی ئەو ھەڵە گەورەیە بدات کە لە ئەفغانستان کردی و وڵاتێکی خستە ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە.
بە پێی دواین ڕاپرسیش، لە دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ئاستی پشتیوانی جەماوەری جۆو بایدن دابەزیووە.