بایدن: تاڵیبان ھێرش بکاتە سەرمان بە توندی وەڵام دەدەینەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی ئابی ٢٠٢١
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، بە تاڵیبانیان ڕاگەیاندووە ھەر ھێرشێکیان بکەنە سەر بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە و وتیشی، ئامانجی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەناوبردنی قاعیدە و ئوسامە بن لادن بووە.
بایدن باسی لەوەش کرد، لە ١٤ی ئابەوە ١٣ ھەزار کەسیان لە کابوڵ بردووەتەوە دەرەوە، گواستنەوەی ئەمریکییەکان و ئەو ئەفغانییانەشی ھەڕەشەیان لەسەرە بەردەوامەوە و لەم بارەیەشەوە قسەیەکان لەگەڵ تاڵیبان کردووە، تاڵیبانیش تاکو ئێستا ڕێگری لە گواستنەوەی ھیچ ئەمریکییەک نەکردووە.