تاڵیبان ھەڵمەتی دەستگیرکردنی نەیارانی لە ئەفغانستان دەستپێکرد
کوردسات نیوز
٢٠ی ئابی ٢٠٢١
تاڵیبان ئەفغانستان دەستگیرکردن
کریستیان نێلیمان بەڕێوەبەری (ئاڕ ئێچ ئای پی تی ئۆ) رایگەیاندووە، کەسانێکی زۆر لەناو لیستی رەشی تاڵیباندان و لەئێستادا مەترسی جددیان لەسەرە، دەشڵێت، ئەگەر ئەو کەسانە خۆیان تەسلیم نەکەن، ئەندامانی بنەماڵەکانیان لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیردەکرێن و سزا دەدرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پاش کۆنتڕۆڵکردنی کابوڵ، بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بەدوای تۆڵەسەندنەوە نییە و داوای لە خەڵکی ئەفغانستان کرد، نەترسن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.