سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ھاوکارییەکانی بۆ ئەفغانستان رادەگرێت
کوردسات نیوز
١٩ی ئابی ٢٠٢١
وتەبێژی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ئێستا روون نییە ئایا کۆمەڵی نێودەوڵەتی دان بە دەسەڵاتی تاڵیباندا دەنێت لە ئەفغانستان یاخود نا ، ھەربۆیە لە ئێستادا ئەو وڵاتە ناتوانێت سودمەند بێت لە مافەکانی بۆ وەرگرتنی ھاوکارییە دیاریکراوەکان و راکێشانی پارە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی .
لەلایەکی تریشەوە ستیڤان دوجاریک وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستیان کردوە بە کشانەوەی بەشێک لە کارمەندەکانیان لە ئەفغانستان و نزیکەی ١٠٠ کارمەند لە کابوڵەوە دەگوازنەوە بۆ کازاخستان ، بەڵام دیارینەکردوە کە ئەو کارمەندانە ئەفغانین یاخود بیانیی .