ئەمریکا ھۆکاری ھەرەسھێنانی حکومەتی ئەفغانستان ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
١٩ی ئابی ٢٠٢١
میلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، خۆی ھیچ کەسێکی تر ھیچ شتێکیان نەبینیووە کە ئاماژە بێت بۆ ھەرەسی سوپا و حکومەتی ئەفغانستان لەماوەی ١١ رۆژدا .
رونیشیکردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان توانایان ھەبووە پارێزگاری لە وڵاتەکەیان بکەن، بەڵام ھەرەسی دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکان، ھۆکارەکەی نەبوونی ئیرادە و سەرکردایەتییەکی باش بووە.
مارک میلی راشیگەیاند، بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان پێشبینی بەھێزبوون و گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان کراوە بۆ دەسەڵات، بەڵام بە ماوەیەکی زۆر دوای کشانەوەی ئەمریکا، بەم شێوە خێرایە پێشبینی نەکراوبوو.