ئەمریکا ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال دەکات
کوردسات نیوز
١٩ی ئابی ٢٠٢١
بەشی خۆرھەڵاتی دور لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا لە تویتەر ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیای کردوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، واشنتۆن ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە کە سەبارەت بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە بڵاودەکرێتەوە و دەبێت لە کارە سەربازییەکاندا رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت.
رۆژی سێشەممە فرۆکەیەکی تورکیا ناوەندێکی تەندروستی لە قەزای شەنگال بۆردومان کرد و بۆردومانەکە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .