وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێنماییەكدا موچەی خانەنشینی كرێكارانی كەرتی تایبەتی بڵاوكردەوە، بەپێی رێنماییەكە، كەمترین موچەی خانەنشینی مانگانە بۆ كرێكارانی كەرتی تایبەت بە 500 هەزار دیناری عیراقی دیاریكراوە.
هەروەها مەرجەكانی شایستەبوونی ئەم موچەیە بەپێی یاساكانی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دیاریكراون، لەوانەش تەمەن و خزمەت، بەجۆرێك پیاوان تەمەنی 60 ساڵ و ژنانیش 55 ساڵیان تەواوكردبێت لەگەڵ لانیكەم 20 ساڵ خزمەت یاخود 30 ساڵ خزمەت بۆ پیاوان و 25 ساڵ بۆ ژنان.
هەروەها تووشبوون بە نەخۆشیی پیشەیی بە رێژەی 100%، یان پێكانی كار كە ببێتە هۆی پەككەوتنی تەواو یان مردن بەپێی ڕاپۆرتی لێژنەی پزیشكی، هەروەها كۆچی دوایی كرێكار لە ماوەی خزمەتی دەستەبەركراودا.
ئەم رێنماییە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.
وەزارەتی دارایی كەمترین مووچەی خانەنشینی بۆ كرێكارانی كەرتی تایبەت بڵاوكردەوە