ئێران میکانیزمی نوێی بۆ خێراکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دادەنێت
کوردسات نیوز
١٨ی ئابی ٢٠٢١
وزەی ئەتۆم ئێران
ئێران لە مانگی نیساندا دەستیکرد بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی لە سەدا ٦٠ ، لە کاتێکدا پێشتر رێژەکە تەنھا لە سەدا ٢٠ بوو ، بەپێی راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ، پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە سەدا ٦٠ لەلایەن ئێرانەوە ، زۆر زیاترە لەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا رێگەی پێدراوە ، چونکە بەپێی رێککەوتنەکە ئێران ناتوانێت لەرێژەی لە سەدا ٣ پۆینت ٦٧ زیاتر بۆرانیۆم بەرھەمبھێنێت .