دەمیرتاش ئامادەیی خۆیی بۆ کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکۆماری تورکیا راگەیاند
١٧ی ئابی ٢٠٢١
لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەل رۆژنامەی دوڤاری تورکی سەڵاحەدین دەمیرتاش رادەگەێنێت، مەرجی ناو زیندان زۆر سنوردارکراون و ھەرەشەیەکی زۆری لە سەرە.
وتیشی زیندانەکانی تورکیا بوونەتە شوێنی ئەشکەنجە.لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دەمیرتاش دەڵێت، ئەگەر حیزبەکەم و خەڵک ئەو ئەرکە بخانە سەر شانم ئامادەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا خۆم کاندید بکەن، پێشتر پەروین بۆڵدان ھاوسەروکی گشتی ھەدەپە راگەیاند دەمیرتاش تاکە کاندیدیانە بۆ سەرکۆماری تورکیا.