تورکیا ١٨ کۆچبەری نایاسایی لە خنکان ڕزگار دەکات
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢١
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ھەرێمی موغڵا ژێرئاو کەوتووە، بەڵام ھێزە دەریاییەکانی تورکیا ١٨ کۆچبەریان لە خنکان ڕزگار کردووە.
لەلایەکی ترەوە پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مافیاکان لە کالیاریی باشووری ئیتاڵیا، دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند، کە سەرۆکایەتی دوو تۆڕی تاوانکاری نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە کۆچبەران و کەسیانی مەترسیدار و گواستنەوەیان بۆ ئیتاڵیا کردووە.