بزوتنەوەی تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ لێپرسراوانی حکومی دەکرد
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢١
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، بزوتنەوەی تاڵیبان دوای ئەوەی تەواوی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کردووە، بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ لێپرسراوانی حکومەتی دەرکردووە و داواشی لێکردوون بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
لەلایەکی تریشەوە لێپرسراوێک لە فڕۆکەخانەی کابول ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە بۆ گواستنەوەی دیپلۆماتکاران و مەدەنییەکان لە ئەفغانستان دەستیپێکردووەتەوە و فڕۆکەخانەکە کە ڕۆژی دووشەممە ھەزاران کەسی تێدابوو، ئەمڕۆ بە چۆڵی دەبینرێت.