بایدن لە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان پەشیمان نییە
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢١
"بایدن" لە وتەیەکیدا لە کۆشکی سپی وتی، ئەوەی لە "ئەفغانستان" ڕوودەدات ناخۆشە بەڵام پەشیمان نییە لە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و نابێت سوپای ئەمریکا لە جەنگێکدا بمرن کە سوپای ئەفغانستان نەیانەوێت شەڕی تێدا بکەن.
وتیشی، فەرماندەکانی ئەو وڵاتە خۆیان بەدەستەوەدا و سوپا ڕووخا، ئەمریکاش ئەوەی ئەفغانستان پێویستی پێ بوو پێی بەخشین، بەڵام شکستیان ھێنا لەوەی سەربکەون. پشتیوانی خۆشی بۆ دیپلۆماسییەت و مافی مرۆڤ دووپات کردەوە.