حامد کارزای: دانوستانی بەرھەمدارمان لەگەڵ تاڵیبان کردووە
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢١
لە چوارچێوەی پێشھاتەکاندا سەبارەت بە ڕەوشی "ئەفغانستان"، "کارزای" وتی لەگەڵ فەرماندەکانی "تاڵیبان" گفتوگۆی بەرھەمداریان کردووە و پرسە ھاوبەشەش و گرنگەکانیان تاوتوێ کردووە و لە پەیوەندیدان لەگەڵیاندا، وتیشی ھەوڵ ھەیە بۆ ئەوەی ژیان ئاسایی بکرێتەوە.
پێشتریش "کارزای" داوای پێکھێنانی لیژنەیەکی کردبوو، بۆ گرەنتی کردنی ڕادەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتییانە.