تورکیا کوژرانی چوار سەربازی لە ھەرێم راگەیاند
کوردسات نیوز
١٦ی ئابی ٢٠٢١
ھەرێم تورکیا سەرباز
رۆژی ھەینی رابردووش، تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە نزیک بنکەی سەربازی زیلکان لە باشیک، دوای روبەروبوونەوەیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان راگەیاند.
کوردسات نیوز
١٦ی ئابی ٢٠٢١
ھەرێم تورکیا سەرباز
دەستەیەکە لە باڵوێزخانە و پاشکۆی رۆشنبیریی عیراق بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە روداوێکی بەشە ناوخۆییەکانی قوتابییانی عیراقی لە سمنان پێکهێنرا.
باڵوێزخانەی عیراق لە تاران، لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە کە پاراستنی گیان و ئاسایشی قوتابییانی عیراقی لە سەرووی هەمە کارەکانیانە و بابەتەکە بە جدییەوە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. هەروەها داوای لە قوتابییان کرد پابەندی رێنماییەکان ببن، هێمنی بپارێزن و جگە لە کاتی پێویست لە شوێنی حەوانەوەیان نەیەنە دەرەوە.
باڵوێزخانەی عیراق، جەختیشی کردەوە: لە سەعاتەکانی ئایندەدا تیمێک روودەکاتە شاری سمنان بۆ دیدار لەگەڵ قوتابییان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان. جگە لەوەش لێکتێگەیشتن و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی زانست و توێژینەوەی ئێران و بەرپرسانی زانکۆی سمنان ئەنجام دەدرێت بۆ گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان و ئاگادارکردنەوەی بەردەوامی قوتابییان لە پێشهاتەکان.
وەفدێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداری لە نووسینەوەی رەشنووسی یاسای بودجە 2027 سەردانی بەغدا دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردسات نیوز، وەفدكەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سبەینێ بەشداری نوسینەوەی رەشنووسی یاسای بودجە دەكەن ئەوەش لە چوارچێوەیەدا، هەوڵەكانی فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق، كە ئاماژەی بەوەكردووە، دەبێت تاوەكو 15ی ئەیلوول كارەكانی نووسینەوەی رەشنووسەكە كۆتایی پێبێت و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكرێت.
پەیامنێری كوردسات نیوز راشیگەیاند: هەوڵەكانی وەفدەكەی هەرێم چڕكراونەتەوە بۆ جێگیركردنی مووچە، بودجە، پلەبەرزكردنەوە، بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و مافەكانی خانەنشینانی هەرێم لە بودجەی داهاتوودا.
وتیشی: وەفدەكە تا رۆژی پێنجشەممە لە بەغداد دەمێنێتەوە و بەشداری لە چەندین كۆبوونەوەدا دەكات؛ ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی عیراقدا بۆ تەواوكردنی بودجەی ساڵی 2027پێش سەری ساڵ، بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەقەیرانی دارایی.
سەبارەت بە موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم، پەیامنێری كوردسات نیوز ئاماژەی بەوە كرد: ئەگەری هەیە ئەم هەفتەیە دارایی عیراق پارەكە رەوانە بكات، بەو پێیەی زۆربەی وەزارەتەكانی عیراق موچەی مانگی هەشتیان وەرگرتووە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، دوو پێشنیاز بۆ دابینكردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم دەداتە بەغداد.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، دوای ئەوەی وەفدێكی وەزارەتەكەیان بەسەردانێك گەیشتوەتەوە بەغداد لەگەڵ خۆیاندا دوو پێشنیازیان داوەتە وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ چارەسەكردنی قەیرانی سوتەمەنی لە هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد، دوو پیچشنیازەكەی سامانە سروشتیەكان بریتین لە، یان 14% لە نەوتی خاوی دابینكراو بۆ بەكاربردنی نێوخۆیی عیراق بدرێتە هەرێم كە دەكاتە 140هەزار بەرمیلی رۆژانە.
یاخود بەقەد 14% بەنزین و سوتەمەنییەكانی تر دابینكراو بۆ عیراق بدەن بە هەرێم لەبەرانبەردا لاری نییە 50 هەزار بەرمیلەكە رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق بكات.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە 26 و 27ی مانگی رابردوو لێژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ هەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانەسروشتییەكان كۆبووەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان.