گەمارۆی حکومەتی سوریا لە سەر کۆچبەرانی عەفرین لە شەھبا بەردەوامە
کوردسات نیوز
١١ی ئابی ٢٠٢١
حکومەتی سوریا ڕێگا نادات خواردن و سوتومەنی و دەرمان بگاتە ئەو ناوچەیە، ھاوسەرۆکی کاروباری کشتوکاڵی ھەرێمی عەفرینیش ھۆشداری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی دەدات.
کوردسات نیوز
١١ی ئابی ٢٠٢١
حکومەتی سوریا ڕێگا نادات خواردن و سوتومەنی و دەرمان بگاتە ئەو ناوچەیە، ھاوسەرۆکی کاروباری کشتوکاڵی ھەرێمی عەفرینیش ھۆشداری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی دەدات.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان کردووە بە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی گەروی هورمز لەو مینانەی کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە چێنراون.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە رێگەی دوو کەشتی جەنگیی پڕچەککراو بە موشەک و بە بەکارهێنانی "درۆنی ژێر ئاو" جێبەجێ دەکرێت، ئەوەش بە ئامانجی کردنەوەی رێڕەوێکی نوێ و سەلامەت بۆ جووڵەی بازرگانیی جیهانی لە ناوچەکەدا.
ئەو راگەیەنراوە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە کاتێکدایە، کە سوپای پاسداران رەتیدەکاتەوە هیچ کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا گەروی هورمزی تێپەڕاندبێت.
لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری نوێ، د. لەتیف رەشید، پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ئەرکەکەیدا.
دەقی راگەیەندراوەکەی د. لەتیف رەشید
گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی کاک نزار ئامیدی دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم لە بەجێگەیاندنی ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیە نیشتمانییە.
ئێمە پشت بە گرنگی پتەوکردنی پێشکەوتنی دەوڵەت و چەسپاندنی بناغەکانی سیستەمی دیموکراسی دەبەستین، بە شێوەیەک کە خواستەکانی هاووڵاتیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بگونجێت و گیانی پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی دانیشتووان بەرز بکاتەوە.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هەوڵی هاوبەش و کاری یەک تیمی دەکەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا، هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەسەر ڕێگای چاکسازی و گەشەپێدان، و بنیاتنانی دامەزراوەی بەهێز کە توانای جێبەجێکردنی خواستەکانی نەوەکانی داهاتوویان هەبێت.
د. لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار
١١ی نیسانی ٢٠٢٦
دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عیراق، نزار ئامێدی لە یەکەم وتاریدا رایگەیاند، شەرەفمەندە بە ئەرکەکەی و بەڵێنیش دەدات بەرگریکارێکی دادپەروەربێت لە بەرژەوەندییەکانی گەلی عیراق و بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات.
سەرۆک کۆماری نوێی عیراق جەختیکردەوە، لهسهر رێبازی سهرۆك مام جهلال بهردهوام دەبێت و سوپاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشی کرد بۆ پێدانی ئەو متمانەیە و کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، نزار ئامێدی ئاماژەی بەوەکرد، پێویسته لهم ساته ههستیارهدا، کە ناوچهكهی پێدا تێدهپهڕێت بهرپرسیارانهتر ههڵسوكهوت بكهن و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەبێت عیراق لە جەنگ بە دور بێت.
ناوبراو دوپاتیشیکردەوە، كاردهكهن بۆئهوهی عیراق بهرهو پێش بچێت و پابەند دەبێت بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەرییەکان.