ئەمریکا بە بی٥٢ ھێرشی کردە سەر بزوتنەوەی تاڵیبان
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢١
ئەفغانستان تاڵیبان
ھێرشی بی ٥٢کانی ئەمریکا لە کاتێکدایە پێشتر بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندبوو، دەستیان بەسەر پایتەختی ویلایەتی جوزجاندا گرتووە و جێگری حاکمی ویلایەتەکەش وتبووی، بەرپرسانی حکومی و ھێزە سەربازییەکان بەرەو فڕۆکەخانەی ویلایەتەکە پاشەکشەیان کردووە. لە دواین پێشھاتیشدا ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی ویلایەتی کوندوزوشیان کردووە و ھێزەکانی حکومەتی ئەفغانستانیش ویلایەتەکەیان بەجێھێشتووە.



