ئەو کەشتییەی لە دەریای عەرەب دەستی بەسەرداگیرا ئازاد کرا
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢١
ئەسفالت پرەنسێس کەشتیی نەوتی
رۆژی سێشەممە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، ھێزێکی ئێرانیی لە دەریای عەرەب دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە و رفاندوویەتی، بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران رەتیکردەوە ھیچ ھێزێکی ئێرانی لە پشت رفاندنی کەشتییەکەوە بێت.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش کەشتییەک لە کەناراوەکانی عومان تەقێندرایەوە و ئیسرائیلیش ئێرانی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کردوو رایگەیاند، تەلئەبیب بە توندی وەڵامی تاران دەداتەوە و باجەکەی قورس دەبێت.