ئیلھام ئەحمەد کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بە دوور نازانێت
کوردسات نیوز
٣ی ئابی ٢٠٢١
ئیلھام ئەحمەد، لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بوونی ھێزە بیانییەکان لە سوریا کاتییە و پێشبینی دەکات لە ماوەی داھاتوودا بکشێنەوە.
ڕاشیگەیاند، کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا کاریگەری لەسەر ستراتیژی ئەو وڵاتە لە سوریا دروستدەکات و ھیوادارن ئەمریکا بەردەوام بێت لە ھاوبەشییان تاکو ئەو کاتەی دەگەنە چارەسەر بۆ قەیرانی سوریا.
ئیلھام ئەحمەد وتیشی، داننان بە خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە دەستووری سوریا و لەگەڵ یەک پارچەیی خاکی سوریادان و ھیچ دیدگایەکی نزیکیشیان نیە بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا، ئەمریکاش دژی ئەنجامدانی نیە بەڵکو ھانیشیان دەدات.
وتیشی، گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کە نزیکن لە تورکیا، ڕۆژانە لە عەفرین و سەرێ کانێ تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن.