سەرۆکی تونس بەڵێنی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەدات
کوردسات نیوز
٢ی ئابی ٢٠٢١
دوای چەند رۆژێک لەو بڕیارانەی بۆ سڕکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی و دورخستنەوەی سەرۆکی حکومەت دای، قەیس سەعید سەرۆکی تونس بەڵێن دەدات ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکەی پتەوتر بکات.
دوپاتیشیکردەوە، ھەر کەسێک بازرگانی بە تەندروستی ھاوڵاتیانی تونسەوە بکات، لە حکومەتدا جێگەی نابێتەوە.
قەیس سەعید راشیگەیاند، دەستبەرداری ماف و ئازادی تونسییەکان نابن، بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی داراییش لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمانیان لە پەیوەندیدان.
وتیشی، تائێستا دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنایان لە ئیتاڵیا و ئەمریکا وەرگرتوە.