ئێران: تۆمەتەکانی ئیسرائیل لەبارەی تەقاندنەوەی کەشتییەکەیان راستنییە
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢١
ئێران کەشتییەکەی ئیسرائیل
لای خۆشیەوە نافتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بە ھەمان زمان و رێگا وەڵامی ئێران دەدەنەوە و لەبەرامبەر تەقاندنەوەی کەشتییەکەیاندا بێدەنگ نابن.
ئیسرائیل ئێران بە بەرپرسیاری ھێرشکردنە سەر کەشتییەکەی دادنێت کە سەرەتای ئەم ھەفتەیە لە کەناراوەکانی عومان روویدا، پیشتر چەند میدیایەکی ئێرانی رایانگەیاندبوو، ھێرشەکە وەڵامێک بووە بۆ ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی زەبتە لە سوریا.