لە کۆی ١٠٧ ئاگری دارستانەکانی تورکیا ٩٨یان کۆنترۆڵ کراون
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢١
ئاگری دارستانەکانی تورکیا
دوای ئەوەی راگەیەندرا تورکیا لە رووی سەوازییەوە دەیان ساڵ دەچێتە دواوە، پاکدەمیرلی دڵنیایی بە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی دا و وتی، لەبری ھەر نەمامێکی سوتاو ھەزار نەمام دەچێنن.
پاکدەمیرلی باسی لەوەش کردووە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی رێژەی شێ لە تورکیا ١٠٪ دادەبەزێت، بۆیە پێویستە زیاتر ئاگادار بن و رێوشوێنی توندتر بگرنە بەر تاکو ئاگرەکان زیاتر نەبن. تاکو ئێستاش بەپێی دواین ئامار بەھۆی ئاگرەکانەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.