سەرۆکی بزووتنەوەی نەھزەی تونس نەخۆشخانەی بەجێھێشت
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢١
راشد غەنوشی تێچکچونی باری تەندروستیشی
ئەحمەد قەعلول راوێژکاری غەنوشی رایگەیاند، تەندروستی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە باشە و مەترسیدار نیە ، ھۆکاری تێچکچونی باری تەندروستیشی بۆ ماندبونێکی زۆر گەراندۆتەوە کە رۆژانە ١٦ بۆ ١٨ سەعات کار دەکات لە دوای ئەوەی قەیس سەعید سەرۆکی تونس دەسەڵاتی جێبەجێکردنی گرتۆتەدەست و پەرلەمانی سڕ کردووە .
لە ماوەی رابردوودا ، سەرۆکی تونس سڕکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ و دورحستنەوەی "ھشام مەشیشی" سەرۆکی حکومەتی راگەیاند و خۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی گرتە دەست ، بزوتنەوەی نەھزەش ئیدانەی ئەو بریارانەی کرد و بە کودەتا بەسەر شۆرش و دەستوری تونسدا ناوی برد .