بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانێکی ئەنتاڵیا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١
ئیدارەی کارەساتی سروشتی و فریاگوزاری تورکیا رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی شاری "مانافجات" لە "ئەنتاڵیا" کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٢ کەسیش زیانی تەندروستییان پێگەیشتووە و ٥٨ کەسیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
بەکر باکدمیرلی وەزیری کشتوکاڵی تورکیاش وتویەتی، ئاگرکەوتنەوەکە رێگەی لە چەندین خەڵک گرتووە و ١٨ گوند و ناوچە لە "ئەنتاڵیا" و ١٦ گوند لە "ئەدەنە و مێرسین" چۆڵکراون و ھەوڵەکانیش بۆ کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە.