نزیکەی ١٨ ملیۆن ھاوڵاتی ئەفغانی لە بەردەم ھەڕەشە و مەترسیدان
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢١
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردووی پێکدادانەکان لە باکوری ئەو وڵاتە (١٨٩) چەکداری تاڵیبان کوژران و دەیانی تریش برینداربوون.
بزوتنەوەی تاڵیبانیش ڕایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدان ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان پەیوەندییان بە بزوتنەوەکەوە کردووە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ھۆشداری داوە لە ڕەوشی مرۆیی ئەفغانستان و ڕایگەیاندووە، نزیکەی ١٨ ملیۆن ھاوڵاتی ئەفغانی لە بەردەم ھەڕەشە و مەترسیدان.