تورکیا بە یاسا سانسۆر لەسەر میدیا دادەنێت
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢١
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، یاسا و ڕێسای نوێ تاوتوێ دەکرێت بۆ چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەو دەزگا و ڕاگەیاندنانەی ھاوکاری دارایی دەرەکی وەردەگرن، بەڵام ئەو ڕاگەیەنراوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لەو وڵاتە بەدوای خۆیدا ھێناوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ٩٠٪ی دەزگا سەرەکییەکانی ڕاگەیاندن لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدایە، ھەوڵیش دەدرێت یاسایەک گەڵاڵە بکرێت کە ڕاستەوخۆ میدیای ئازاد و ڕەخنەگر بکاتە ئامانج.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەو میدیایانەی کە پشتیوانی دارایی دەرەکییان ھەیە، تۆمەتبار کرد بەوەی وەکو تابوری پێنجەم لە تورکیا کار دەکەن.