ئاسەوارێکی سەردەمی گلگامێش رادەستی عێراق دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢١
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، واشنتۆن ئاسەوارێکی سەردەمی گلگامێش کە مێژوەکەی بۆ سێ ھەزار و ٣٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەرێتەوە نوسینی بزماری لەسەرە، رادەستی عێراق دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی دڵنیا بوون لەوەی ئەو تابلۆیە بەتاڵانبراوەتە بازارەکانی ئەمریکا، بڕیاردراوە بگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق.



